کوردستانی
وەزارەتی کارەبا: گرفتە تەكنیكییەكەی داناغاز چارەسەركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت گرفتە تەكنیكیەكەی داناغاز چارەسەركرا و كارەبا ئاسایبووەتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات وەزارەتی كارەبا دەستخۆشی لەوەزارەتی سامانە سروشتیەكان و كۆمپانیای داناغاز و تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و پارێزگاكان و كارمەندانی ئێشكگری وێستگەكان دەكات.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "هاوبەشانی بەڕێز ئاگادار دەكەینەوە پاش ئەوەی كاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمشەو گرفتێكی تەكنیكی لە كێڵگەی كۆرمۆری غازی روویدا و بووەهۆی راوەستانی پەستانی غاز و كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا، لەئێستادا گرفتەكە چارەسەركراو دابەشكردنی كارەبای نیشتمانی ئاسایبووەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "وەزارەتی كارەبا دەستخۆشی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیای داناغاز و تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی کوردستان و پارێزگاكان و كارمەندانی ئێشكگری وێستگەكان دەكات كە بەزووترین كات گرفتەكەیان چارەسەركرد و رێگایان نەدا كاریگەریی خراپی لەسەر سیستمی كارەبا و كوژانەوەی گشتی بكات".
س.س

بیروڕا