کوردستانی
لە ساڵی 2020دا لە هەرێمی کوردستان 174 کارگەی نوێ دامەزراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە ساڵی 2020 هەشت هەزار و 757 مۆڵەتی هاوردەکردن و 176 مۆڵەتی هەناردەکردنی کەلوپەل و کاڵا دراوە، ئاماژە بەوەشدەکات بەرزبوونەوەی دۆلار زیانێکی زۆری بە هاوڵاتییان گەیاندووە.
کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای فەرمی بزووتنەوەی گۆڕانی راگەیاندووە " لە ساڵی 2020 هەشت هەزار و 757 مۆڵەتی هاوردەکردن و 176 مۆڵەتی هەناردەکردنی کەلوپەل و کاڵا دراوە، ئەو بابەتانەشی هاوردەکرێن زیاتر کەلوپەلی بیانسازی، خواردن، ئاژەڵ و کاڵا و شمەک بوون".
ئاماژەی بەوەشکردووە "هەر لە ساڵی 2020دا لە هەرێمی کوردستان 174 کارگەی نوێ دامەزراوە"، ئاماژە بەوەشکرد "کاردەکەین بۆ زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆ."

ناوبراو سەبارەت بە بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر دیناری عیراقی وتی "ئەو بەرزبونەوەیە زیانێکی زۆری بە هاوڵاتییان گەیاندووە، چونکە بەشێکی زۆری بابەتەکان کە لە ناوبازاڕدان هاوردە دەکرێن و بە دۆلار دەکڕدرێت، بەڵام رۆژانە لە رێگەی تیمەکانی چاودێری بازرگانییەوە رێگری لە بەرزبونەوەی نرخ و گرانبوونی بازاڕ دەکرێت".
س.س