کوردستانی

لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو دوو کەس بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو دوو کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا-

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای دوزخورماتوو لەسەر رێگەی بەغدا بۆمبێکی چێندراو تەقینەوە لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوون.

بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا لە سەرچاوەیەکی ئەمنی دوز خورماتوو وەریگرتوو، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی کانونی دووەمی 2021 لە گوندی عەبودی سەر بە قەزای دوزخورماتووی پارێزگای کەرکوک بۆمبێکی چێندراو تەقییوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو بۆمبە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو، لە ئێستادا بریندارەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan