کوردستانی

شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندی دانوستکاری هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا دەستی کەوتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی کانونی دووەمی 2021 شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندی دانوستکاری هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.

هەر بەپێی ئەو زانیاریانەی دراوە بە مەودا میدیا، سەردانەکە بەمەبەستی درێژەپێدانە بە گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر پرسی بودجەی هەرێمی کوردستان و پرسی رادەستکردنی داهاتی نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە