کوردستانی

حدک: ئێران هەڵمەتی بۆ سەر گەلی کورد و رێبەرەکانی دەستپێکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حدک: ئێران هەڵمەتی بۆ سەر گەلی کورد و رێبەرەکانی دەستپێکردووە
مەودا میدیا-

حیزبی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند ئێران هەڵمەتێکی میدیایی بۆ سەر گەلی کورد و سەرکردەکانی دەستپێکردووە و ئاماژەی بەوەکردووە بڵاوبونەوەی دۆکۆدراماکەش لە چوارچێوەی هەمان هەڵمەتدایە.

ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بڵاویکردووەتەوە "ئێران لە مانگی رابردوودا هاوکات لەگەڵ بێڕێزیکردن بە کولتوور و زمانی کورد و رەشبگیرکردنی چالاکوانانی مەدەنی، دەستی بە هێرشێکی میدیایی بەربڵاو کردووە بۆ سەر بزووتنەوەی کورد و رێبەرەکانی."

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو هێرشانە نیشانەی ترس و دڵەراوکێی کۆماری ئیسلامییە لە کورد و بزووتنەوەکەی و بەو هێرشە میدیاییانە دەیەوێت راستییەکان بشێوێنێت و تاوانەکانی خۆی لە کوردستان دابپۆشێت".

جەختیشکراوەتەوە "هێرشە میدیاییەکانی ئێران کاریگەرییان لەسەر روانگەی خەڵک بەرامبەر بەو حیزبانە و بزووتنەوەی کورد نابێت".

ئەمە لە کاتێکدایە کە ماوەی چەند رۆژێکە بڵاوبوونەوەی دۆکۆدرامایەکی فارسی لەبارەی بەهاناوەهاتنی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان بووەتە جێی مشتومڕ و بۆچوونی جیاوازی هاوڵاتیانی کوردستان.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە