کوردستانی

هەولێر؛ دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کران

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر؛  دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند دوو کەسیان دەستگیرکووە کە تۆمەتباربوون بە ئەنجامدانی دوو حاڵەتی دزیکردن.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی خەبات، دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە بە بوونی دوو حاڵەتی دزینی پارە لە دوو هاووڵاتی لەسەر ڕێگای نێوان هەولێر - خەبات، نزیک بازگەی کانی قرژاڵە، دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد کرد".

ئاماژە بەوەشکراوە "تیمەکانی پۆلیس توانییان دوو ئافرەت بە ناوەکانی (ی.س.ع) و (چ.س.ص) بە تۆمەتی ئەنجامدانی دزییەکان دەستگیر بکەن".

روونیشکراوەتەوە "تۆمەتبارانی ناوبراو، دانیان نا بە تاوانەکەیاندا کە لە دوو کاتی جیاوازدا بڕی (6 هەزار دۆلار) و (2 ملیۆن و 550 هەزار دینار)یان دزیوە".

ئەوەش هاتووە "بۆیە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، بەند کران". 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە