کوردستانی

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: گەردەلولی بەرماڵ تەکێنەکان بەڕێوەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانتارێکی یەکێتی: گەردەلولی بەرماڵ تەکێنەکان بەڕێوەیە
مەودا میدیا-

پەرلەمانتارێکی یەکێتی رایدەگەیەنێت کە ئەگەر هەیە گەردەلولی بەرماڵ تەکێن و راپبێژەکان سەرهەڵبدات و دەشڵێت بێت و زوو فریا نەکەون ئەگەر هەیە بگەڕێینەوە ژێر دەستی تورک یان عەرەب.

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند "‏‎گەلەکەمان و کوردستان لە دەستی رژێمی فاشستی سەدام بە ھێزی لەبن نەهاتووی خەڵک و بە چەک و پاڵپشتی شاخە سەرکەشە سەختەکانی کوردستان رزگاری بوو، بەڵام هەیبەت و بەرھەمی ئەو خەباتە بەناوی ئابووری سەرخۆوە رادەستی دوژمنان کرا".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە "‏‎ئەگەر هەیە توڕەیی و گەردەلولی چاوەڕوان نەکراوی بەرماڵ تەکێنەکان و راپبێژەکان و سۆشیال میدیا بەڕێوە بێ، بۆ رزگار بوون لە دەست بارزگانەکانی ئابوری سەربەخۆ".

پەرلەمانتارەکەی یەکێتی روونیکردووەتەوە "ئەگەر زوو فریا نەکەون بۆ چاککرنی هەڵەکان، ئەگەری تریش هەیە، ئیرادەی حوکمڕانی بکەوێتە دەست تورک یا عەرەب".

ناوبراو نوسیویەتی "بەداخەوە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خەباتمان، بێ خەمەکان لە ژیانی خەڵک و مووچەی فەرمانبەران و خوێندنی مناڵەکانمان و ئایندەی گەنجەکان قەدری ناگرن".

‏‎ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە