کوردستانی
بەڤیدیۆ.. کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن و شکاندنی جامی ئۆتۆمبێل دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند كە لە چەند شوێنێكی شاری سلێمانی جامی چەند ئۆتۆمبیلێكی شاكاندووە و دزی لێكردوون .
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند كە لە چەند شوێنێكی شاری سلێمانی جامی چەند ئۆتۆمبیلێكی شاكاندووە و دزی لێكردوون .
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆماركرد كە جامی ئۆتۆمبیلەكانیان شكاوەو دزییان لێكراوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم نووسینگەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی ئاگاداركردەوە كە بەدواداچوون بۆ ئەو كێشەیە بكەن و تۆمەتبار بدۆزنەوە".
ئاماژە بەماژە بەوەشکراوە "دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر و هەڵگرتنەوەی كامێراكانی چاودێری و لێكۆڵینەوەكان توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوە و دەستگیر بكرێت كە تۆمەتبار لە چەند شوێنێكی جیاواز و لە شاری سلێمانی جامی چەند ئۆتۆمبیلێكی شاكاندووەو دزی لێكردوون".
پۆلیسی لە سلێمانی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لە ئێستادا تۆمەتبار (پ ، و ، أ) بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".
https://www.facebook.com/SulaymanyaPolice/videos/775198233106991
س.س