کوردستانی

وردەکاری هێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر سوپای عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


وردەکاری هێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر سوپای عیراق
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی شوباتی 2021 لە ناحیەی جەلەولای سەر بە قەزای خانەقین چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش هێرشیان کردووەتە سەر سوپای عیراق، لە ئەنجامدا دوو سەربازیان کوژراون و دووانی دیکەشیان برینداربوون.

عەقید شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکس بە مەودا میدیای راگەیاند "لە سنووری ناحیەی ئیسڵاح و قایە کە لیوای 20ی سوپای عیراقی لێیە کە سەربازگەیەکی گەورەیان هەیە لە قایە، ویستویانە بنکەیەکی دیکە لە بەرانبەر ناحیەی ئیسڵاح سەربازگەیەکی دیکە دانێن، بەڵام لەو کاتەدا چەکدارانی داعش هێرشیان کردوونەتە سەر".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئەنجامی هێرشەکەدا دوو سەربازی سوپای عیراق برینداربوون و دووانی دیکەش کوژران، دوو بریندارەکە ناویان (سەعدون جابر و قسی عەبد عەلی)یە، هەروەها یەکێک لە کوژراوەکانیش ناوی (عومەر عەلوان)ە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan