کوردستانی
ئەمشەو لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمشەو لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر شەقامی هەولێر - کەرکوک لە نزیک مزگەوتی (رەشاد موفتی) لە سایدی هاتن بەرەو ناوشار لە ئاراستەی کەرکوکەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو کاتژمێر 8:45 خولەک لەسەر شەقامی هەولێر - کەرکوک لە نزیک مزگەوتی (رەشاد موفتی) لە سایدی هاتن بەرەو ناوشار لە ئاراستەی کەرکوکەوە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (یارس تایبەت سالۆن) بەهۆی خێرایی زۆرەوە کۆنترۆڵی لەدەستدا لەپاش ئەوەی لەبەرزە پردەکە هاتە خوارەوە بەرەو ناوەندی شەقام رۆیشت، لەدواییدا لە دیوەکەی تری شەقام دابەزی کە سایدی چوونە بۆ کەرکوک، لەوێدا خۆی کێشا بە یارسێکی دیکەی تایبەتی جانتا، لە ئەنجامی رووداوەکەش چوار کەس کە شوفێر و سەرنشینی هەردوو ئۆتۆمبێل بوون گیانیان لەدەستدا".
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد "رووداوەکە زیانێکی مادی زۆریشی لێکەوتووەتەوە، هەروەها هۆکاری رووداوەکەش تیژڕەوی بووە".

س.س