کوردستانی

ئاگر لە ژمارەیەک دوکان کەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگر لە ژمارەیەک دوکان کەوتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانی ئەمڕۆ لە بازاڕی گەورەی شاری هەولێر ئاگر لە دوو دوکانی کەلوپەلی بیناسازی کەوتەوە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بێت ئاگرەکە بەهۆی زۆپای غازەوە بووە.

سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ هەینی 5ی شوباتی 2021 ئاگر لە دوو دوکانی بازاڕی گەورەی نزیک قەڵای شاری هەولێر کەوتەوە"، وتی "سەرەتا ئاگرەکە لە یەکێک لە دوکانەکان بووە و دواتر تەشەنەی کردووە بۆ دوکانەکەی دیکە".

ئاماژەی بەوەشکرد "دوکانەکان کەلوپەلی بیناسازی تیادا بووە و بەپێی وتەی خاوەن دوکانەکە هۆکاری ئاگرەکە زۆپای غاز بووە، هەروەها ئاگرەکە تەنها زیانی مادی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن".
س.س
Qaiwan
Qaiwan