کوردستانی
تەرمی گەنجێکی تەمەن 24 ساڵ دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە مەیدانی ئاژەڵانی گەڕەکی قادرکەرەمییەکانی سەر بە ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە کە شوێنەواری ئەشکەنجە و فیشەک بە جەستەیەوە هەبوو.
شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 5ی شوباتی 2021 ئاگادار کراینەوە لە بوونی تەرمێک لە مەیدانی ئاژەڵانی گەڕەکی قادرکەرەمییەکانی سەر بە ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتە شوێنی رووداوەکە".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوای گەیشتنی تیمەکانمان دەرکەوت تەرمەکە گەنجێکی تەمەن 24 ساڵە و رەگەزی نێرە و لە نەتەوەی عەرەبە، ئاسەواری ئەشکەنجە و فیشەک بە خەستەیەوە دیاربووە، هەروەها دوای گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر".
س.س

بیروڕا