کوردستانی

پەروەردەی هەولێر پلانی نوێی بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەروەردەی هەولێر پلانی نوێی بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن راگەیاند
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر رێکارەکانی دەستپێکردنەوەی خوێندنە رایگەیاند، ئاماژە بەوەدەکات، ئەو قوتابخانانەی پێشتر تایبەتمەندیان هەبووە رۆژانی شەممە یان پێنجشەممە دەوامیان نەدەکرد، لەمەودوا پێویستە هەموو رۆژێک دەوام بکەن.

دەقی راگەیەندراوەکەی پەروەردەی هەولێر:

1- ئاماژە بە فەرمانی وەزارەتی پەروەردە بەرواری 7ی شوباتی 2021 خوێندن لە سەرجەم قۆناغەکان (1-11) دەستپێدەکاتەوە بە شێوازی تەناوب جگە لە باخچەی منداڵان بە (حکومی و ناحکومی).

2- ئەو قوتابخانانەی کە دەکەونە گوندەکان و شوێنە دوورە دەستەکان (بەو مەرجەی ژمارەی قوتابیەکانیان سنوورداربێت) لە هەفتەیەکدا سێ رۆژ یەک لە دوای یەک دەوام دەکەن (لە رۆژێ یەکشەممە تاکو سێشەممە) پێویستی پەروەردەی قەزاکان لەماوەی یەک رۆژدا لیستی سەرجەم ئەم قوتابخانانە ئامادەبکەن و رەوانە بکەن بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بەمەبەستی پێدانی رەزامەندی.

3- بەرواری (6/2/2021) پێویست سەرجەم مامۆستایان و یاریدەران و سەرپەرشتیارانی هاوڕێی رەخنەگر لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانە ئامادەبن بە مەبەستی رێکخستنی خشتەی وانەکان و دابەشکردنی قوتابیان بەسەر پۆلەکان.

4- پێویستە پێشینەی کارەکانی بەڕێوەبەری قوتابخانە و بە سەرپەرشتی سەرپەرشتیاری هاوڕێی رەخنەگر پێکهێنانی لیژنەی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت بە سەرۆکایەتیی بەڕێوەبەری قوتابخانە و ئەندامییەتی یاریدەر و مامۆستایەکی قوتابخانە و رێنماییکاری پەروەردەیی (ئەگەر هەبێت) ئەگەر نا دوو مامۆستا دەبن بە ئەندام، بەپێی نوسراوی وەزارەتی پەروەردە ژمارە (55) لە 3/2/2021 و دوایی رێنمایی تایبەت دەگات بە دەستتان.

6- ساڵنامەی تاقیکردنەوەکان وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت.

6- سەبارەت بە شێوازی تەناوب بەم شێوەیە دەبێت ئەم خاڵانەی خوارەوە کارگێڕی قوتابخانە بە هاوکاری سەرپەرشتیاری هاوڕێی رەخنەگر رێکدەخرێت :

- قوتابخانەکانی (1-6) دەوام بە شێوازی تەناوب بازنەی یەکەم، سێ رۆژ و بازنەی دووەم سێ رۆژ و رۆژێک نا رۆژێک و دەسەڵات دەدرێت بە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان بۆ رێکخستنی شێوازی تەناوب بە تایبەتی دەرەوەی شارەکان بە مەبەستی گونجاندنی تەناوب لەگەڵ هاتوچۆی مامۆستایان و بە رەچاوکردنی چڕی ژمارەی قوتابیان لە پۆل و پابەندبوون بە ڕێنماییەکان.

- قوتابخانەکانی (1-9) دەوام بەهەمان شێوە بە شێوەی تەناوب دەبێت بەپێی بازنە لە بازنەی یەکەم تا بازنەی سێیەم، ئەگەر یەک دەوام بوو یان دوو دەوام بوو لەسەر خۆی ئەوا دەسەڵات دەدرێت بە بەڕێوەبەری قوتابخانە کە رۆژێک نا رۆژێک قوتابیان بەپێی بازنە و واقیعی قوتابخانەکای دابەش بکات.

- قوتابخانەکانی (7-9) بەهەمان شێوە ئەم بازنەیە دابەش دەکرێن بەپێی واقیعی قوتابخانە و دەسەڵات دەدرێت بە بەڕێوەبەری قوتابخانە، کە قوتابیان دابەشبکات رۆژێک نا رۆژێک بۆ هەر گروپێک.

- قوتابخانەکانی (7-12) لەبەر ئەوەی لە قوتابخانەیەک بۆ قوتابخانەیەک بارودۆخەکە جیاوازە بۆیە دەسەڵات دەدرێت بە بەڕێوەبەری قوتابخانە بەپێی گونجاندنی لەگەڵ واقیع قوتابیان دابەشبکەن و بە رەچاوکردنی ئەوەی پۆلی 12 هەموو رۆژ دەوام دەکەن بە مەبەرجێک رەچاوی رێنمایی تەندروستی بکەن.

- قوتابخانە ئامادەییەکان (10-12) لەبەر ئەوەی پۆلی 12 هەموو رۆژ دەوام دەکەن بەهەمان شێوە دەسەڵات دەدرێت بە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان بەپێی واقیعی قوتابخانە رۆژێک نا رۆژێک قوتابیانی پۆلی (10 و 11)  دابەشبکەن.

7- دەسەڵات دەدرێت بە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان بۆ رێکخستنی کاتی دەوامی مامۆستایان و بە مەرجێک مامۆستایان پابەندنەکرێن بە مانەوەیان لە قوتابخانە تا کۆتایی دەوام بەڵکو مامۆستا دەتوانێت تەنها لەکاتی وانەکانی خۆی لە قوتابخانە ئامادەبێت بەپێ خشتەی رۆژانە.

8- سەبارەت بە خشتەی بەشەوانەکان دەسەڵات دەدرێت بە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان بەپێی رۆژانی دەوامی قوتابیان و واقیعی قوتابخانە بەشە وانەکان بگونجێنن بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرپەرشتیاری هاوڕێی رەخنەگر.

9- ئەو قوتابخانانەی کەوا پێشتر تایبەتمەندیان هەبوو رۆژانی شەممە یان ٥ شەممە دەوامیان نەدەکرد پێویستە هەموو رۆژێک دەوام بکەن.

10- دابەشکردنی قوتابیان بەپێی بازنەکان بەپێی تایبەتمەندی واقیعی قوتابخانە بێت و دەکرێت بکرێتە دوو دەوام و بەمەرجێک لە 18 بە شەوانە کەمتر نەبێت لە هەفتەیەک.

س.س
Qaiwan
Qaiwan