کوردستانی

ئەمڕۆ رووفاتی 104 ئێزیدی بە خاکدەسپێردرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ رووفاتی 104 ئێزیدی بە خاکدەسپێردرێن
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە لە گوندی کۆجۆی قەزای شنگال لە رێورەسمێکدا رووفاتی 104 ئێزیدی بە خاکدەسپێدرێن کە لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعشەوە شەهیدکراون.

 بەپێ زانیارییەکانی مەودا میدیا، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 6ی شوباتی 2021 لە گوندی کۆجۆی قەزای شنگال  بە ھاوکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و دەزگای شەھیدانی حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێورەسمێکدا رووفاتی 104 ئێزیدی بەخاکبسپێرێن.

ئامادەکاری بۆ بە خاکسپاردنی ئەو رووفاتە کراوە، لە رێوڕەسمەکەدا کەسوکاری ئەو قوربانیانە ئامادە دەبن، هەروەها  تیمەکانی ھەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە ناوچەکەدا لەسەر ئەرکی خۆیان بۆ دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی گۆڕی بە کۆمەڵی دیکە لە ناوچەکەدا و دەرھێنانەوەی قوربانیان بەردەوامن.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد