کوردستانی
بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دوو کەس دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند، بە تۆمەتی ئەوەی کەسێکیان بێهۆشکردووە و ئۆتۆمبێلەکەیان لێ دزیوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند، بە تۆمەتی ئەوەی کەسێکیان بێهۆشکردووە و ئۆتۆمبێلەکەیان لێ دزیوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "پاش ئەوەی کەسێک سکاڵای تۆمار کرد لەسەر دوو تۆمەتبار کە داوای گەیاندنی مادەیەکی خۆراکییان لێکردووە کە بەشێوەی (دیلیڤەری) بۆیان بگەیەنێتە ناحیەی تاسڵوجە، دوای گەیاندنی مادە خۆراکییەکە، تۆمەتبارەکان ھێرشدەکەنە سەری و بە مادەیەک بێھۆشی دەکەن و ئۆتۆمبێلەکەی دەبەن".
ئاماژە بەوەشکراوە "پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەو کۆکردنەوەی زانیاری ورد، توانرا تۆمەتبارەکان بدۆزرێنەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیرەمەگرون بە ھاوکاری ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیر بکرێن و ئۆتۆمبێلەکەش بدۆزرێتەوەو دوای رێکارەکان رادەستی خاوەنەکەی دەکرێتەوە".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "لە ئێستادا ھەردو تۆمەتبار (د، ع، ح) و (ش، أ، ع) بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن".
س.س
س.س