کوردستانی

پارێزگاری نوێی هەولێر هەڵدەبژێرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزگاری نوێی هەولێر هەڵدەبژێرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

رۆژی دووشەممە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات بەمەبەستی دەنگدان و هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی هەولێر کە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

نافیز مستەفا، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژی دووشەممە 8ی شوباتی 2021 کاتژمێر 10:30 خولەکی بەیانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات بەمەبەستی دەنگدان و هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی هەولێر".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەکرد "دوو کاندید هەیە بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر کە یەکێکیان پارێزەرێکە و ئەوی دیکەشیان ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتییە لە پەرلەمانی کوردستان".

رکابەرییەکە لە نێوان ئومێد خۆشناو و ئومێد پاڵانی دایە، هەردووکیان کاندیدن بۆ ئەو پۆستە، بەڵام ئومێد خۆشناو بەهێزترین کاندیدە بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر رۆژی چوارشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2020 بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی تورکیا کۆچی دواییکرد، لە ئێستاشدا هێمن قادر، جێگری پارێزگاری پێشوو بووەتە پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد