کوردستانی
چەکدارانی ئێران سێ کۆڵبەریان کردە ئامانج
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا لانیکەم سێ کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی بانه بە تەقەی چەکدارانی ئێران برینداربوون، لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی شاری بانه چارەسەرییان بۆ کراوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، رۆژی پێنجشەممە 4ی شوباتی 2021، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری "نەنۆر"ی بانه تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی "رەئوف دارینه" بە سەختی برینداربووە، گوزاروەتەوە بۆ نەخۆشخانەی بانە.

لەلایەکی دیکەوە رۆژی سێشەممە 2ی شوباتی 2021، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانه تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و دوو کۆڵبەر برینداربوون.
پەیامنێری هەنگاو رایگەیاندووە "ئەو دوو کۆڵبەرەی ناویان "ئەبوبەکر نادری" و "کامەران ئەحمەدی"ە کە لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی شاری بانه چارەسەرییان بۆ کراوە".
س.س
س.س