کوردستانی

هاوپەیمانیی هیوا: مامەڵەی راستەوخۆی سلێمانی لەگەڵ بەغدا پێشنیازێکی واقیعی نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوپەیمانیی هیوا: مامەڵەی راستەوخۆی سلێمانی لەگەڵ بەغدا پێشنیازێکی واقیعی نییە
-مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق باسی لەوە کردووە پەیوەندیی راستەوخۆی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ بەغدا داواکارییەکە تاوەکو ئێستا جێگەی نەکراوەتەوە و لە پرۆژە بودجەی 2021 دا ئاماژەی بەوەش کردووە ئێمە چاوەڕێی ئەوە دەکەین هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا رێککەوتن بکات.

 بەھار مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و یەكێكیشە لە ئەندامانی هاوپەیمانیی هیوا، دەڵێت "پەیوەندیی راستەوخۆی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ بەغدا داواکارییەکە تاوەکو ئێستا جێگەی نەکراوەتەوە".

دەشڵێت "ئێمە چاوەڕێی ئەوە دەکەین هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا رێککەوتن بکات و ھەموو فراکسیۆنە كوردستانییەكان پێکەوە دەنگ لەسەر رێککەوتنەکە بدەین".

باس لەوەش دەکات "مامەڵەی راستەوخۆی سلێمانی لەگەڵ بەغدا پێشنیازێکی واقیعی نییە و ھەرێمی کوردستان لەت دەکات، بۆیە خودی خۆم لەگەڵ ئەو پێشنیازەدا نیم". وای بە ماڵپەڕی پارتی وتووە

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan