کوردستانی
هەرێمی کوردستان پرۆژە یاسای بودجەی 2021 ئامادە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
حکومەتی ھەرێمی کوردستان هەوڵی ئامادەکردنی پرۆژە یاسای بودجە دەکات و بەڕێوەبەری گشتیی بودجە، لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان دەڵێت "داتای خەرجی و داھاتی خەمڵێنراوی سەرجەم وەزارەتەکان کۆکراوەتەوە".
"قۆناغەکانی ئامادەکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی ھەرێم بەردەوامە و داتای خەرجی و داھاتی سەرجەم وەزارەتەکان کۆکراوەتەوە و ھەفتەی داھاتوو یەکخستن بۆ سەرجەم داتاکان دەکرێت". پەری نوری، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە، لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان وا دەڵێت
دەشڵێت "لە پرۆژە یاسای بودجە ئەولەویەت بۆ مووچە و ھەندێک پرۆژەی بچوک دەبێت و لەسەر ھەردوو بژاردەی رێککەوتن و رێکنەکەوتنیش لەگەڵ بەغدا بودجە ئامادەکرێت".
باسی لەوەش کردووە "لە ئەگەری رێککەوتن، ئەو بەشە بودجەیەی بۆ ھەرێم دێت، بەشێک دەبێت لە داھاتی پرۆژە یاسای بودجە، لە ئەگەری رێککنەکەوتنیش ھەرێم پشت بە داھاتی نەوت و نا نەوتی خۆی دەبەستێت".
ک. ر

بیروڕا