کوردستانی
"گۆڕان یەکەم حزب بووە داوای جێبەجێکردنی دەستەڵاتی لامەرکەزییەتی کردووە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت "بزووتنەوەی گۆڕان لە بنچینەدا لەسەر بنەمای لامەرکەزییەت دروستبووە" و دەشڵێت "بۆیە وەک یەکەم حزب داوای جێبەجێکردنی لامەرکەزییەتمان کردووە".
رێبوار ئەحمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە "بە جێبەجێکردنی پرۆژەی لامەرکەزییەت قەوارەی هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەبێت، پێویستە حکومڕانی لەسەر بنەمای لامەرکەزی بێت، چونکە رۆتیناتی دارایی و ئیداریی کەم دەبێتەوە و کارئاسانی زیاتر بۆ هاوڵاتییان دەکرێت لە راپەڕاندنی کاروبارەکانیان".
باسی لەوەش کردووە "وەک بزووتنەوەی گۆڕان یەکەم حزب بوین داوای جێبەجێکردنی دەسەڵاتی لامەرکەزییەتمان کردووە و پرۆژەمان هەبووە بۆی، دەمانەوێت لامەرکەزییەت لە سەرجەم پارێزگاکان جێبەجێبکرێت".
رێبوار ئەحمەد بۆ میدیای حزبەکەی روونیشی دەکاتەوە "ئێمە داوا دەکەین دەسەڵات بدرێت بە پارێزگاکان نەک دەسەڵاتەکانیان بۆ شۆڕ بکرێتەوە، چونکە جێبەجێکردنی لامەرکەزییەتی ئیداریی و دارایی دەتوانێت داهاتێکی زۆر باش بۆ هەر پارێزگایەک بەدەستبخات".
ک. ر