کوردستانی
قوباد تاڵەبانی: ھەرێم ئامادەی رێککەوتنە لەگەڵ بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت "ھەرێم ئامادەی رێککەوتنە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و ئامادەی جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنەشە، بەو مەرجەی رێککەوتنەکە دادپەروەرانە بێت و شیاوی جێبەجێکردن بێت".
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەشڵێت "پشکی راستەقینەی ھەرێم لە بودجەی فیدراڵی لەسەدا 5 تێپەر ناکات، ئەویش دوای دەرکردنی خەرجییە سیادییەکان".
باس لەوەش دەکات "پەیکەری کۆمپانیای سۆمۆ لەسەر بنەمایەکی نوێ دابرێژرێتەوە، بە جۆرێک زامنی فرۆشتن و بەبازاڕکردنی نەوت بکات بە شێوەیەکی شەفافانە ، بە نەوتی ھەرێمیشەوە".
ک. ر

بیروڕا