عیراقی
هەرێمی کوردستان داواکاری لایەنە شیعەکانی عیراق رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەمەبەستی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق کۆدەبێتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات هەتاوەکو ئێستا بە تەواوەتی پشکی هەرێمی کوردستان بەوپێیەی لە پرۆژە یاساکەدا دانراوە کە 12.67% جێگیر نەکراوە.
ئارەزوو مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی کۆبوونەوەکانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەندامانی لیژنەکە بێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەمەبەستی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق کۆدەبێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەتاوەکو ئێستا بە تەواوەتی پشکی هەرێمی کوردستان بەوپێیەی لە پرۆژە یاساکەدا دانراوە کە 12.67% جێگیر نەکراوە، چونکە هیچ رێککەوتنێک نەکراوە لە نێوان هەولێر و بەغدا، بەڵام هەولێر رەزامەندی خۆی نیشانداوە لەسەر ئەو خاڵەی لە پرۆژە یاساکەدا بۆی دیاریکراوە".
باسی لەوەشکرد "لایەنە شیعەکان داوا دەکەن کە هەرێمی کوردستان سەرجەم داهاتی نەوت رادەستی بەغدا بکات، بەڵام هەرێم بەوە رازی نابێت، بۆیە تائێستا یەکلا نەبووەتەوە کام بژاردە جێگیر دەکرێت لە پرۆژە یاساکەدا".
س.س