عیراقی
شارى ئور كوێیه؟ بۆچی پاپا سه‌ردانی ده‌كات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
له دووه‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عیراق، پاپا فرانسیس ده‌چێته پارێزگای زیقار، به‌دیاریكراوی شاری مێژویی ئور، له‌وێ "دیداری نێوان ئایینه‌كان"ی هه‌یه و بۆ "كوڕان و كچانی ئیبراهیم" نوێژ ده‌كات.
شاری ئور گرنگی دیاری مێژویی هه‌یه؛ له دیارترین شاره‌كانی شارستانیه‌تی سۆمه‌رییه و گرنگی زۆری ئایینیشی هه‌یه، چونكه شوێنی له‌دایكبونی په‌یامبه‌ر ئیبراهیم_ـه كه جێی بایه‌خی ئایینه‌كانی (جوله‌كه، كریستیان و ئیسلامه).
ئوری سۆمه‌ری
ئور؛ شوێنه‌وارێكی شاری سۆمه‌رییه، ده‌كه‌وێته تل مهقیری باشوری عیراق و له ساڵی 2100ی پێش زایین‌دا پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی سۆمه‌ری بووه.
شاره‌كه شێوه‌ی هێلكه‌یی هه‌بووه، ده‌كه‌وته چه‌می روباری فورات له كه‌نداوی عه‌ره‌بی به‌ڵام ئێستا كه‌وتۆته ناوچه‌یه‌كی دور له روباره‌كه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی به‌درێژایی هه‌زاران ساڵی رابردودا به‌سه‌ر رێڕه‌وی فوراتدا هاتووه.
ئور ئێستا چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له شاری ناسرییه‌وه دوره (ناوه‌ندی پارێزگای زیقار له باشوری عیراق) و به‌دوری 100 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكوری به‌سره، به یه‌كێك له كۆنترین شارستانیه‌ته‌كانی جیهان داده‌نرێت.
شاره‌كه به باڵه‌خانه ههڕهمییهكانی (جۆره بۆرجێكی قوچهكی چه‌ند نهۆمییه) به‌ناوبانگه، كه په‌رستگای خواوه‌ند ئینیانا و خواوه‌ندی مانگ بووه، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌فسانه‌ی سۆمه‌ری، جگه‌له‌وه‌ی 16 گۆڕستانی شاهانه‌ی له‌خشت دروستكراوی تێدایه.
مێژوی بنیاتنانی ئوری ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می بنه‌ماڵه‌ی سێیه‌می ئور (2112-2004 پ.ز)، له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌كه‌م پادشا كه ئورنمو (2112-2095 پ.ز) بووه و دواتر پادشا شولهكی (2095-2047 پ.ز) ته‌واوی كردووه و به دوای یه‌كدا پادشاكانی وڵاتی رافیده‌ین ئه‌و باڵه‌خانه قوچهكییهیان نوێ كردۆته‌وه.
له‌دایكبونی په‌یامبه‌ر ئیبراهیم
له كتێبی ته‌وراتی كۆن ناوی ئور به (ئوری كلدانی) هاتووه، وه‌ك نیشتمانی باوكی په‌یامبه‌ران ئیبراهام (ئیبراهیم) ناوده‌برێت، كه له‌و شاره‌دا گه‌وره بووه، به‌رله‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا كۆچ بكات.
په‌یامبه‌ر ئیبراهیم له سه‌رده‌می نه‌مرودی كوڕی كه‌نعان له دایكبووه، چیرۆكی جیاواز ده‌رباره‌ی مێژوی له‌دایكبونی هه‌یه و هه‌مویان له ماوه‌ی نێوان 2324-1850ی پێش زایین‌دا چڕده‌بنه‌وه.
به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی ته‌ورات، كه كۆنترین سه‌رچاوه‌ی مێژوییه له‌وباره‌یه‌وه، ئیبراهیم له 1900ی پێش زایین له دایكبووه.
"نوێژ بۆ كوڕان و كچانی ئیبراهیم"
بڕیاره ئەمڕۆ پاپا فرانسیس بگاته شاری ئور و مه‌راسیمێكی ئایینی به‌ڕێوه‌ببات.
له‌و نوێژ و مه‌راسیمه‌دا نوێنه‌رانی ئایینی كریستیانی، موسڵمان، سابیئه‌ی مه‌ندائی، ئێزیدیی و كه‌مینه ئایینییه‌كانی دیكه‌ی عیراق به‌شداری ده‌كه‌ن.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا، كه پاپا ناوی لێناوه (نوێژ بۆ كوڕان و كچانی ئیبراهیم)، جه‌خت له سازان و پێكه‌وه‌یی نێوان گروپه ئایینییه‌كان ده‌كرێته‌وه.
ئیبراهیم-ی په‌یامبه‌ر له سێ ئایینه گه‌وره‌كه‌ی دنیادا (جوله‌كه، كریستیان و ئیسلام) شوێنێكی گه‌وره و پڕ له رێزی هه‌یه.
له جوله‌كه‌دا، باوكی دامه‌زرێنه‌ر و نێوه‌ندگیری نێوان گه‌له‌كه‌یان و خوای گه‌وره داده‌نرێت.
لای كریستیانه‌كان ئیمانی ئیبراهیم به خودا یه‌كه‌م نمونه‌یه بۆ هه‌موو باوه‌ڕداران، به خهتهنهكراو و خهتهنهكراوهوه.
له ئیسلامیشدا ئیبراهیم وه‌ك موسڵمان و یه‌كه‌م رێبه‌ری موسڵمانان وه‌سفده‌كرێت.
كاردیناڵ لویس روفائیل ساكۆ، ده‌رباره‌ی سه‌ردان و نوێژی ئایینی له شاری ئور وتی كریستیان و موسڵمان و یه‌هودی و ئه‌وانیتر له ره‌سه‌نایه‌تی باوه‌ڕی ئیبراهیم به یه‌ك خودا هاوبه‌شن، ده‌بێت رێز له جیاواز ده‌ربڕین و گوزارشته‌كان له‌وباره‌یه‌وه بكه‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ندییه نه‌ك به‌هانه بۆ ناكۆكی و شه‌ڕ.
پاتریاركی كلدانی، كه نوێنه‌رایه‌تی گه‌وره‌ترین تائیفه‌ی كاسۆلیكی له عیراق ده‌كات، سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا به "مێژویی و له بارودۆخێكی زۆر نائاساییدا" ناوده‌بات.
هه‌روه‌ها هیوای خواست سه‌ردانه‌كه كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌بێت، هه‌موو عیراقییه‌كان به‌ره‌و برایه‌تی راستگۆیی هانبدات و پێكه‌وه‌ژیان به‌هێزتر بكات.
ئەم راپۆرتە لە ماڵپەڕی کەرکوک ناو وەرگیراوە