کوردستانی

بزووتنەوەی گۆڕان: پێویستە لە هەرێم دەسەڵاتی یاسادانان سەروەر بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بزووتنەوەی گۆڕان: پێویستە لە هەرێم دەسەڵاتی یاسادانان سەروەر بێت
مەودا میدیا-

بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، ستراتیژی سیاسی و خاڵی جەوهەری کارکردنی بزووتنەوەی گۆڕان پرسی حوکمی یاسا و سەروەری یاساییە، باس لەوەش دەکات یەکێک لە کێشە بنچینەییەکانی قەوارەی سیاسی و یاسایی لە هەرێمی کوردستان دەستێوەردانی حزبییە لە کاروباری دادگاکان.

دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت "هەرێمی کوردستان ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە چاکسازیی ریشەییە، چەند گرنگە ئەو چاکسازییە لە کاروباری سیاسی، ئابووری، دارایی، کارگێڕی رەنگ بداتەوە، هێنندەش چاکسازی لە کاروباری یاسایی و دادگاکاندا پێویستە".

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان دەشڵێت "مەترسییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بۆ سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان کەم نین، بەڵام مەترسییە ناوخۆییەکان لە بۆشایی سەروەرنەبوونی یاسادا درووست دەبێت کە ئەوەش بێ متمانەیی هاوڵاتییان بە دامودەزگاکان درووست دەکات، پێویستە لە هەرێم ژینگەیەک درووست بکرێت کە دەسەڵاتی یاسادانان سەروەر بێت".

ک.ر
Qaiwan
Qaiwan