کوردستانی

پەرلەمانی کوردستان گۆڕانکاری لە کارنامەی کۆبوونەوەکەیدا کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی کوردستان گۆڕانکاری لە کارنامەی کۆبوونەوەکەیدا کرد
مەودا میدیا-

بۆ کۆبوونەوەی سبەینێ، پەرلەمانی کوردستان بڕگەیەکی تری زیاد کرد و تێیدا لیژنەی مافەکانی ژنان راپۆرتێک دەخاتەڕوو.

بڕیارە سبەی دووشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات و تێیدا سێ تەوەر دەخرێنە بەر باس.

یەکێک لە خاڵەکانی کارنامەی کۆبوونەوەکە بریتییە لە؛ خستنەڕووی راوبۆچوونی پەرلەمانتاران سەبارەت بە راپەڕینە مەزنەكەی گەلەكەمان لەساڵی 1991.
 تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەش خوێندنەوەی دووەمی پرۆژە یاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەکانە.

 تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بریتییە لە خستنەڕووی راپۆرتێک لەلایەن سەرۆکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ تایبەت بە رۆژی جیهانی ژنان.

ئەمە لە کاتێکدایە کە چەندین پرۆژە یاسا و پێشنیاز لەلایەن فراکسیۆنە جیاوازەکانەوە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراون بۆئەوەی بخرێنە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکانەوە.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan