کوردستانی

ئاسایشی سلێمانی سزادانی سێ تۆمەتباری راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی سلێمانی سزادانی سێ تۆمەتباری راگەیاند
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی سزادانی سێ كەسی راگەیاند كە بەپێی مادەی  "14 مخدرات"  دەستگیركرابوون، هەرسێ دەستگیرکراوەکە لە رەگەزی نێرن.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند "بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هەموو جۆرە مادەیەكی هۆشبەر و هەر جۆرە كارێكی نایاسایی، هێزەكانمان توانیان لەڕۆژی  12/9/2020 تا رۆژی  14/2/2021 بە بڕیاری دادوەر، لەپارێزگای سلێمانی سێ كەس دەستگیر بكەن، بەپێی مادەی (14 مخدرات)، لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی/3 ، لە رۆژانی 8/3/2021 و  رۆژی 9/3/2021 سزادران"

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى ئاسایشدا ئه‌وه‌شهاتووه‌، تۆمه‌تباره‌كان هه‌مویان ره‌گه‌زى نێرن و سزاكه‌یان له‌نێوان ساڵێك تا ساڵێك و شه‌ش مانگه‌ و بڕى (450) هه‌زار دیناریش غه‌رامه‌ى هه‌ر یه‌كێكیان كراوه‌.

س.س

Qaiwan
Qaiwan