کوردستانی

وەرگرتنی ڤیزە لەنێوان ئێران و عیراقدا نامێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەرگرتنی ڤیزە لەنێوان ئێران و عیراقدا نامێنێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشیازی لابردنی ڤیزەی لەنێوان ئێران و عیراق بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی کردووە و داوای  پەسند کردنی دەکات، پێشتریش لە سەردانی حەسەن روحانی، سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عیراق ئەو بەڵێنەی دا.

 نووسینگەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران بڵاویکردووتەوە "پێشنیازی لابردنی ڤیزەی  لەنێوان ئێران و عیراق ئاراسته‌ی ئەنجومەنی وەزیران کراوە و تاوتوێ دەکرێت".

لەلایەکی دیکەشەوە ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عیراق دەڵێت "هەنگاوی باش بۆ هەڵگرتنی ڤیزە لەنێوان هەردوو وڵات نراوە" و دەشڵێت "نەهێشتنی وەرگرتنی پارەی وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ لابردنی ڤیزە لە قەڵەمدا".

پێشتریش حەسەن روحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لەکاتی سەردانی بۆ عیراق وتی "ڤیزەی نێوان ئێرا و عیراق بە خۆڕایی دەبێت".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan