کوردستانی

"پێویستە بەزووترین کات رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بگیرێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"پێویستە بەزووترین کات رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بگیرێت"
مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە بازاڕەکانی هەرێم دەڵێت "بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و نەوت دەگەڕێنێتەوە لە بازاڕە جیهانییەکاندا".

وشیار ئیسماعیل، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت "بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین هۆکارەکەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و نەوتە لە بازارەکانی جیهاند"ا.

دەشڵێت "نرخەکان لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی تر دەگۆڕێت و لە بەنزینخانەکانیش لەناو یەک پارێزگادا جیاوازن" و ئاماژەی بەوەش کردووە "پێویستە بەزووترین کات رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بگیرێت و کاری پێویست لەو بارەیەوە بکرێت".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان