کوردستانی

مستەفا کازمی: هه‌ڵه‌بجه‌ برین و ده‌ستدرێژی و ناهه‌قیمان بیرده‌خاته‌وه

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا کازمی: هه‌ڵه‌بجه‌ برین و ده‌ستدرێژی و ناهه‌قیمان بیرده‌خاته‌وه
مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پەیامێکی لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە بڵاوکردەوە و دەڵێت "ئه‌مڕۆ ساڵیادی پڕ له‌ ئێش و ئازاره‌ له‌ مێژوی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان له‌ دژی زۆرداری و دیكتاتۆریه‌ت" و دەشڵێت "رژێمی بەعس بە چەکی کیمیایی هەزاران کەسی سڤیلی لە هەڵەبجە کردە قوربانی".

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی ئەنجومەنی وه‌زیرانی حکومەتی عیراق ئەمڕۆ رایگەیاند "هه‌ڵه‌بجه‌ برین و ده‌ستدرێژی و ناهه‌قیمان بیرده‌خاته‌وه‌ كاتێك ئامرازێكه‌ له‌ ده‌ستی حاكمدا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئێمه‌ ئیلهام له‌ گیانبه‌ختكردوی شه‌هیدان و ناڵه‌ی گیانی ئه‌وان وه‌رده‌گرین".

سه‌رۆكی ئەنجومەنی وه‌زیرانی عیراق ئاماژەی بەوەش کردووە "بۆ ئه‌وه‌ی عیراقێكی دیكه‌ بنیات بنێن، عیراقێكی ئازاد و دێموكرات كه‌ له‌ هه‌ر بستێكی خاكی پیرۆزی خۆی، گه‌ل و هاونیشتمانانی خۆی به‌رز راده‌گرێت".

کازمی باس لەوەش دەکات "هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڵگه‌یه‌كی روون و نزیكه‌ و ده‌رخه‌ری شۆڕشی گه‌لی كورده‌، هه‌روه‌ك گه‌لی عیراقمان به‌گشتی كه‌سوكاره‌كانیان له‌ پێناو ئازادی و رزگاربوون له ‌زوڵمی فه‌رمانڕه‌وایه‌كی لوتبه‌رز كرده‌ قوربانی".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan