کوردستانی

هەفتەیەک پشووی فەرمی راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەفتەیەک پشووی فەرمی راگەیەندرا
مەودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە، ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوو پشووی فەرمی دەبێت، ئاماژە بەوەشدەکات جگە لەو ڕۆژانەش، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەمان هەفتەی کردە پشوو.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە، رۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە 21, 22 و 23 ی ئاداری 2021، بەپێی رۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تەواوی دامەزراوەکانی حکومەت، پشووی فەرمییە".

ئاماژەی بەوەشکرد "جگە لەو ڕۆژانەش، حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەمان هەفتە، کە دەکاتە 24 و 25 ئاداری 2021، وەکو پشووی فەرمی رادەگەیێنێت، هەروەها داوا لە هاوڵاتییان دەکەین لە رۆژانی نەورۆزدا پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکانی تایبەت بە خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan