کوردستانی

پشتیوان سادق بۆ شێخی ئەزھەر بەخێربێن بۆ کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


 پشتیوان سادق بۆ شێخی ئەزھەر بەخێربێن بۆ کوردستان
مەودا میدیا- 

لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ کۆماری میسر ئەمڕۆ 16ی ئاداری 2021  د.پشتیوان سادق, وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی چاوی کەوت بە شێخی ئەزھەر د. ئەحمەد تەیب بانگھێشت نامەیەکی فەرمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیاندە شێخی ئەزهەر.

وەزارەتی ئەوقاف و کارورباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ کۆماری میسر د.پشتیوان سادق, وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی چاوی کەوت بە شێخی ئەزھەر د. ئەحمەد تەیب،دواتر بانگھێشت نامەیەکی فەرمی و رێزی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کوردستانی گەیاندە شێخی ئەزھەر بەمەبەستی سەردانیان بۆ کوردستان، ھەروەھا گەیاندنی پێزانینی سەرکردایەتیی ھەرێمی کوردستان و مامۆستایانی ئایینی بۆ رۆڵی میانڕەوی ئەزھەر لە گەیاندنی پەیامی پیرۆزی ئیسلام، دواتر گفتوگۆ کرا لەبارەی قوتابیانی ھەرێمی کوردستان لە زانکۆکان و ناوەندەکانی خوێندن لە ئەزھەر دەخوێنن".

ئاماژە بەوەشکراوە "شێخی ئەزھەر باسی رۆڵی زانایان و رۆشنبیرانی کورد کرد لەخزمەت ئایین و موسوڵماناندا، ھەروەھا  ھەرێمی کوردستانی بەشوێنێکی ئارام و لانەی پێکەوەژیان وەسف کردخۆشحاڵی خۆی بە بانگھێشت نامەی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی  کوردستان نیشاندا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan