کوردستانی

روونکردنەوەیەک لە بنەماڵەی ئەو بازرگانەی لە سلێمانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەک لە بنەماڵەی ئەو بازرگانەی لە سلێمانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا-

بنەماڵەی حاجی بەکر، ئەو بازرگانەی لە چەند رۆژی رابردوودا لە ناحیەی سیتەکی شاری سلێمانی لە باخەکەی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا رایدەگەیەنن، چاوەڕێی رەوتی لێکۆڵینەوەن لەسەر کەیسی مردنی کوڕەکەیان.

بنەماڵەی ئەو بازرگانەکە لە راگەیەندراوەکەیاندا رایانگەیاند "سەبارەت بە رووداوی کۆچکردنی حاجی بەکر، ئێمە وەک بنەماڵە چاوەڕێی رەوتی لێکۆڵینەوە و بڕیاری دادگاین".

ئەبوبەکر مەعروف تەمەن 48 ساڵ ناسراو بە حاجی بەکری کۆمپانیای شارەزوور، رۆژی 15ی ئەم مانگە تەرمەکەی لە باخەکەی خۆی لە ناحیەی سیتەکی سەر بە پارێزگای سلێمانی دۆزرایەوە، دەزگا ئەمنییەکان ئەوکات بڵاویانکردەوە کە بەهۆی ئیفلاسبوونییەوە ئەو بازرگانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan