کوردستانی

ئیدارەی گەرمیان: لەسەر قەڵای شێروانە ئاگری نەورۆز دەکەینەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیدارەی گەرمیان: لەسەر قەڵای شێروانە ئاگری نەورۆز دەکەینەوە
مەودا میدیا- هەردی عوسمان

ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا کۆمەڵێک بڕیاری بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە راگەیاند و پاش جەختکردنەوە لە خۆپارێزی تەندروستی، ئاماژە بەکردنەوەی ئاگری نەورۆزیش لەسەر قەڵای شێروانە دەکاتەوە.

ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد "جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، جەژن نەتەوەیی کوردە و بەرز و پیرۆز رادەگیرێت، بەڵام بەھۆی رێکارەکانی خۆپارێزی ھیچ بۆنە و ئاھەنگێک ساز نادرێت، تەنھا رێورەسمی كردنەوەی ئاگری نەورۆز لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیانەوە لەسەر قەڵای شێروانە، بەبێ ئامادەبوونی بەرپرسان و ھاوڵاتییان و دوور لە قەرەباڵغی ئەنجامدەدرێت".

جەختیشدەکاتەوە "دانانی پرسە لە ناو گەڕەكەكان بە قەدەغەكراوی دەمێنێتەوە بە تایبەت دانانی خێمە بەھەموو شێوەیەک رێگەپێنەدراوە، داوا لە ھاوڵاتییان دەکەین بۆ ئەو مەبەستە ھاوکارمان بن".

ئیدارەی گەرمیان داواشدەکات "هاوڵاتییان خۆیان بە دووربگرن لە دروستكردنی قەرەباڵغی، بە تایبەت خێزانەکان لەشوێنە گەشتیارییەکاندا پێویستە پابەندبن بە رەچاوکردنی دووری نێوانیان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan