کوردستانی

بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی دادەخرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی دادەخرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وتەبێژەی بازاڕی دراوەکەی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بۆ ماوەی دوو رۆژ واتە رۆژانی شەممە و یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو دادەخرێت.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە رۆژانی 20 و 21ی ئاداری 2021 لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی پشوو دەبێت".

وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی شاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "لە رۆژی دووشەممەوە 22ی ئاداری 2021 بازاڕی دۆلارەکە دەکرێتەوە".


س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان