کوردستانی
دانیشتوانی شاری هەولێر لە هەبوونی دەنگێکی بەرز ئاگاداردەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تەواوی دانیشتووانی شاری هەولێر لە هەبوونی دەنگێکی بەرز لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆوە تاوەکو کاتژمێر 3:00ی پاشینوەڕۆ ئاگادار دەکاتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاندووە "ئاگادارییەك بۆ دانيشتوانانى شاری هەولێر و دەوروبەری لە كاتژمێر (12 بۆ 3)ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەنگێكی بەرز لە هەولێر و دەوروبەری دەبیسترێت، كە هیچ پێویست بە ترس و دڵەڕاوكێ ناكات لەبەر ئەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان هەندێک تەقەمەنی ماوەبەسەرچوو تایبەت بە خۆیان لەناو دەبەن".
س.س