کوردستانی

لە رۆژانی نەورۆزدا ‌ھیچ بۆنە و ئاھەنگێک لە کەلار بەڕێوەناچێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رۆژانی نەورۆزدا ‌ھیچ بۆنە و ئاھەنگێک لە کەلار بەڕێوەناچێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئاداری 2021 لە دیوانی قایمقامییەت بە سەرپەرشتی شەهاب حاجی ئەحمەد، قایمقامی کەلار و ئامادەبوونی لایەنە ئەمنی و خزمەتگوزار و تەندروستی کۆبووەوە، لە كۆبونەوەكەشدا ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە دران:

1- جەختكردنەوە لە جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی بەیانی ژمارە (10)ی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بڕیارەکانی ژووری ئۆپراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان تایبەت بە روبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.  

2- جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، جەژنی نەتەوەیی کوردە و بەرز و پیرۆز رادەگیرێت، بەڵام بەھۆی رێکارەکانی خۆپارێزی ھیچ بۆنە و ئاھەنگێک ساز نادرێت، تەنھا رێوڕەسمی كردنەوەی ئاگری نەورۆز لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیانەوە لەسەر قەڵای شێروانە، بەبێ ئامادەبوونی بەرپرسان و ھاوڵاتییان و دوور لە قەرەباڵغی ئەنجامدەدرێت.

3- لە رۆژانی پشووی جەژنی نەورۆزدا، لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتەكان رادەستپێردرێن بە چاودێریكردنی شوێنە گەشتیاراییەكان و مۆڵ و بازاڕ و شوێنكار و چێشتخانە و چاخانە و كافتریا و شوێنە گشتییەكان، بە مەبەستی جێبەجێكردنی رێنماییە خۆپارێزیی و تەندروستییەكان، پێویستە ھاوڵاتیان و کاسبکارانیش بە بەستینی دەمامک و رێکارەکانی تری خۆپارێزی پابەندی رێنماییەکان بن.

4- دانانی پرسە لە ناو گەڕەكەكان بە قەدەغەكراوی دەمێنێتەوە بەتایبەت دانانی خێمە بەھەموو شێوەیەک رێگەپێنەدراوە، داوا لە ھاوڵاتییان دەکەین بۆ ئەو مەبەستە ھاوکارمان بن.

5-پۆلیسی بەرگریی شارستانی و دارستان راسپێردران ، بە مەبەستی رێگری لە کردنەوەی ئاگری نەورۆز بە سووتاندنی تایە.

6-لەرۆژانی پشووی جەژنی نەورۆزدا، لایەنی ئەمنی و خزمەتگوزار و تەندروستیەکان لە پێناو خزمەتی هاوڵاتییان لە ئەرکدا دەبن و ئێشکگریان دەبێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan