کوردستانی
هێزە چەکدارەکانی ئێران دوو کۆڵبەریان کردە ئامانج
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشکرایکرد دوو کۆڵبەری خەڵکی بانه لە سنوورەکانی ئەو شارە لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشکرایکرد دوو کۆڵبەری خەڵکی بانه لە سنوورەکانی ئەو شارە لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، رۆژی سێشەممە 16ی ئاداری 2021 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی بانه تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون".
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دوو کۆڵبەرە ناویان "سەلام ماڵتە" و "بێستوون محەمەدپوور"ە، هەروەها بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بێستوون محەمەدپوور دەستی پێکراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی تەورێز گوازراوەتەوە.
س.س
س.س
بیروڕا



