کوردستانی
لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان پشتگیریی لە دواکاری خوێندکاران پۆلی 12ی ئامادەیی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ماوەی چەند رۆژێکە خوێندکارانی پۆلی 12 ئامادەیی لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و چەند ناوچەیەکی دیکە خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و دوای درێژکردنەوەی کاتی خوێندن و کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن دەکەن، ئەندامێکی لیژنهى پهروهرده و خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت لیژنەکەیان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە لەسەر خەتە بۆ چارەسەکردنی کێشەکانی ئەو خوێندکارانە.
ئاشنا عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنهى پهروهرده و خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەدواداچوونمان بۆ کێشەی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی کردووە و لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر خەتین بۆ چارەسەکردنی کێشەی ئەو خوێندکارانە و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان".
لەبارەی تەقەکردن لە خوێندکارانی خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئاشنا عەبدوڵڵا وتی "وەڵامدانەوەی داواکاری ئەو خوێندکارانە بە فیشەک و توندوتیژی جێگەی قبوڵکردن نییە".
باسی لەوەشکرد "داواکردنی خوێندکاران بۆ درێژکردنەوەی کاتی خوێندن و کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن داوایەکی رەوایە، بۆیە ئەرکی وەزارەتی پەروەردە دەبێت بە هەموو شێوەیەک بەدەم داواکاری ئەو خوێندکارانەوە بچێت، چونکە ئەو قۆناغیکە ئاییندەی ئەوان دیاری دەکات".
س.س