کوردستانی
لەبارەی نرخی پرۆژە گەشتیارییەکانی قەزای دوکانەوە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
قایمقامی قەزای دوکان رایدەگەیەنێت پێشبینی دەکەین لە رۆژانی نەورۆزدا ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران روو لە قەزای دوکان بکەن، ئاماژە بەوەشدەکات نرخی پرۆژە گەشتیاریی و کابینەکانمان دیاریکردووە بەپێی جۆرەکانیان.
سیروان سەرحەد، قایمقامی قەزای دوکان بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشبینی دەکەین لە رۆژانی نەورۆزدا ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران روو لە قەزای دوکان بکەن لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و عیراقەوە، بۆیە وەک ئیدارەی قەزای دوکان و لیژنەی ئەمنی قەزاکە رێککاری پێویستمان گرتووەتەبەر لەپێناوی سەلامەتی هاوڵاتییان".
ئاماژەی بەوەشکرد "هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی تەندروستی دابەشکراون بەسەر چەند تیمێکدا، هەروەها لەگەڵ خاوەن پرۆژە گەشتیارییەکاندا کۆبوونەیتەوە و پێمان وتون ئامادەکاریی خۆیان بکەن بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران دەبێت چەند رێکارێکی تەندروستی و سەلامەتی هەیە جێبەجێی بکەن، لەهەمان کاتیشدا لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەت و لیژنەی چاودێری گەشتوگوزاریش رۆژانی نەورۆز و دواتر بەردەوام دەبن لە چاودێری پرۆژە گەشتیارییەکان و شوێنە گشتییەکان".
لەبارەی نرخی پرۆژە گەشتیارییەکانەوە قایمقامی دوکان وتی "بە هەماهەنگی لەگەڵ گەشتوگوزاردا نرخی پرۆژە گەشتیاریی و کابینەکانمان دیاریکردووە بەپێی جۆرەکانیان و لیستی نرخەکانمان داواتە لیژنەکانی چاودێری، هەر خاوەن پرۆژەیەک نرخی زیاد وەربگرێت رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە".
س.س