کوردستانی

کارگه‌یه‌كی دروستكردنی خواردنه‌وه‌ کحولییە‌كان داخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کارگه‌یه‌كی دروستكردنی خواردنه‌وه‌ کحولییە‌كان داخرا
مەودا میدیا-

له‌سه‌ر زانیاری ئاسایشی سلێمانی و به‌هۆی نه‌بوونی نوسراوی فه‌رمی و پشكنینی كوالێتی و ته‌ندروستی، قایمقامییه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كاندا ده‌گرێت و كارگه‌یه‌كی دروستكردنی خواردنه‌وه‌ حكولییه‌كان و كۆگایه‌كی عه‌مباركردن داده‌خات.

دوێنی پێنجشه‌ممه‌ 18ی ئاداری 2021 له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیyه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند "له‌ درێژه‌ی كاروچالاكییه‌كانی لیژنه‌كاندا و به‌هۆی نه‌بوونی نووسراوی فه‌رمی و پشكنین ته‌ندروستی و كوالێتی كۆنترۆڵ، لیژنه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كاندا گرتووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ بۆ كارگه‌ و كۆگای عه‌مباركردنی خواردنه‌وه‌ حكولییه‌كان، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ دوو جۆر خواردنه‌وه‌ی گوماناوی بوونی هه‌یه‌، كه‌ جۆرێكیان بیره‌یه‌ و جۆره‌كه‌ی دیكه‌ ڤۆدگا".

روونیكرده‌وه‌ "جۆری ئه‌و بیره‌ی له‌ كۆگای خواردنه‌وه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌، به‌ئاسانی به‌رواره‌كه‌ی لاده‌چێت ئه‌مه‌ش گومانی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خواردنه‌وه‌ی لێده‌كرێت، به‌ڵام هه‌بوونی شووشه‌ و ده‌فری به‌تاڵ له‌ كۆگاكه‌ و تێكردنه‌وه‌ی ڤۆدگاكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ فێڵی بازرگانی ئه‌ژمار ده‌كرێت".

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "به‌كارهێنانی ناوی بازرگانی و ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی ساخته‌ن، فێڵی بازرگانییه‌ و یاسا سزای بۆ ئه‌نجامده‌رانی داناوه‌، هه‌روه‌ها یه‌كێكی دیكه‌ له‌ سه‌رپێچییه‌كانی كارگه‌ و كۆگای خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان، نه‌بونی مۆڵه‌تی كاركردنه‌، مۆڵه‌ت بنه‌مای كاركردنه‌ بۆ هه‌ر كاروپیشه‌یه‌ك كه‌سێك بیه‌وێت ئه‌نجامی بدات، پێویسته‌ ئه‌و شوێنانه‌ مۆڵه‌تی كاركردنیان نییه‌ مۆڵه‌تی كاركردن له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نده‌داره‌كان وه‌ربگرن".

لای خۆشییه‌وه‌، په‌رست نه‌قشبه‌ندی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلیمانی رایگه‌یاند "پێویسته‌ هه‌مو ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، له‌لایه‌ن تاقیگه‌كانی كوالێتی كۆنترۆڵ و ته‌ندروستییه‌وه‌ پشكنینیان بۆ بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ ئه‌و جۆره‌ خواردنه‌وه‌ كحولییه‌ نه‌كراوه‌ و نازانرێت هه‌مان كوالێتیی‌ خواردنه‌وه‌ هاورده‌كراوه‌كه‌یه‌‌، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی".

س.س
Qaiwan
Qaiwan