کوردستانی
بەهۆی تەقەی هێزێکی چەکدارییەوە گەنجێک دەکوژرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاوڵاتییەکی کورد لە ئەنجامی تێکهەڵچوونی نێوان هێزە چەکدارەکانی ئێران و خەڵکی گەڕەکی دەڕەدرێژی کرماشان بە تەقەی ئەو هێزانە کوژرا و هاوڵاتییەکی دیکەش بریندار بوو.
هاوڵاتییەکی کورد لە ئەنجامی تێکهەڵچوونی نێوان هێزە چەکدارەکانی ئێران و خەڵکی گەڕەکی دەڕەدرێژی کرماشان بە تەقەی ئەو هێزانە کوژرا و هاوڵاتییەکی دیکەش بریندار بوو.
بەرێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاندووە، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 17ی ئاداری 2021 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە گەڕەکی دەرەدێژی کرماشان تەقەیان لە هاوڵاتییانی دانیشتووی ئەو گەڕەکە کردووە و لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا لاوێک کوژراوە و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە.
پەیامنێری هەنگاو لە کرماشان ئاماژەی بەوەشکردووە، "سیروان محەمەدی" تەمەن 25 ساڵ و "عەلی ئەحمەدی" تەمەن 70 ساڵ لە ئاکامی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکان بریندار بوون کە سیروان دوای ئەوەی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
سەرچاوەکانی هەنگاو ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ئەو تێکهەڵجوونە لە ئاکامی کۆبوونەوەی ژمارەیەک لە دانیشتوانی گەڕەکی دەرەدرێژ و دەستێوەردانی هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی ئێران هاتووەتە ئاراوە.
س.س