کوردستانی
سێ کەس بە تۆمەتی رفاندنی هاوڵاتییەک دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی رفاندنی هاوڵاتییەک، دوای دەستگیرکردنیان هاوڵاتییەکە رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە "هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەشی پۆلیسی فریاکەوتن دوای لێکۆڵینەوە و چاودێرییەکی چڕ و بەدەستهێنانی زانیاری، لە بۆسەیەکدا سێ کەسیان بە تۆمەتی رفاندنی هاوڵاتییەک به ناوی (ا.ھ.ز) دەستگیرکرد کە لە بەرانبەر ئازادکردنیدا، داوای زیاتر لە 8 هەزار دۆلاریان کردبوو".

ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتبارەکان بە ناوەکانی (ف.م.ر)، (ز.م.ر) و (م.د.ز)، کە لە شوێنێک چاوەڕێی وەرگرتنی بڕەپارەکە بوون، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە قۆڵبەست کران و درانە دادگا، هەروەها فێندراوەکەش دوای ئازادکردنی رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە".
س.س
س.س