کوردستانی

فراکسیۆنی پارتی: زیاتر لە حەفتا جار تەقە لە بارەگانی پارتی کراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فراکسیۆنی پارتی: زیاتر لە حەفتا جار تەقە لە بارەگانی پارتی کراوە
مەودا میدیا- هەردی عوسمان

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە حەفتا جار تەقە لە بارەگاکانی پارتی کراوە.

فراکسیۆنەکە لە بەیاننامەکەیاندا رایانگەیاندووە "تا ئێستا لەهەڵەبجەو سلێمانی و گەرمیان و راپه‌ڕین و چەند ناوچەیەکی دیکەش، زیاتر لە حەفتا جار تەقە لە بارەگاکانی پارتی کراوەو کەس دەستگیر نەکراوە".

ئاماژەیان بەوەشکردووە "بەردەوامیدان بەم کارە دوور لە پرەنسیپ و بێ بەهایە و ئاکامێکی باشی نابێت، بۆیە داوا سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان دەکەین بە ئەرکی خۆیان هەستن و ئەوان بەرپرسن لە رێگریکردن لەم کارە دزێوە".

شەوی رابردوو لقی دوازدەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵەبجە رایگەیاند، لە لایەن ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکەوە تەقە لە بارەگای لقەکەیان کراوە.


س.س
Qaiwan
Qaiwan