کوردستانی
زیندانییەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هەردی عوسمان
یەکێک لەو دوو کەسەی بەتۆمەتی خنکاندی مێردمنداڵێک لە گرتن و گواستنەوەی گەرمیان دەستگیرکرابوون، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ هەینی 19ی ئازاری 2021، زیندانییەک کە تۆمەتبارە بە کوشتنی مێردمنداڵێک لە کەلار، لە گرتن و گواستنەوەی گەرمیان بەکارەبا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و، تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەرییە"، وتیشی "تۆمەتبارەکە کە خۆی کوشتووە خانەنشینی سەربازییە".
ئاشکراشیکرد " ئەو تۆمەتبارە لەگەڵ تۆمەتبارێکی تر ماوەی سێ رۆژە لە زیندانن و لە لێکۆڵینەوەدان".
چەند رۆژێک پێشتر تەرمی مێردمنداڵێک لە شەقامی پشتێنەیی کەلار دۆزرایەوە کە خنکێنرابوو، ئەمەش پاش ئەوەی ئەو مێردمنداڵە ماوەی چەند رۆژێک بێسەروشوێن بوو.
س.س