کوردستانی

پۆلیسی راپەڕین 32 سواڵکەر دەستگیردەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی راپەڕین 32 سواڵکەر دەستگیردەکات
مەودا میدیا- هەردی عوسمان

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی 32 سواڵکەری راگەیاند لە ناو مزگەوتەکاندا کە لە ژن و منداڵ پێکهاتووبن، دوای پڕکردنەوەی بەڵێننامە پێیان ئازادکران.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردووەتەوە "هێزەکانمان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر (مکافحە) لەناو مزگەوتەکاندا 32 ژن و منداڵیان دەستگیرکرد، پاش پڕکردنەوەی بەڵێننامە پێیان تا جارێکی نەگەڕێنەوە ناو مزگەوتەکان سەرجەمیان ئازادکران".

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە "بەوتەی هاوڵاتییان زۆرێک لەو سواڵکەرانە گوێ نادەن بەوەی تا وتاری هەینی تەواو دەبێت راستەوخۆ خۆیان دەکەن بەناو خەڵکدا و داوای پارە دەکەن، ئەمەش وایکردووە هێندەی تر هاوڵاتییان بێزار بکات لەم دیاردە ناشارستانییە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan