کوردستانی
لە بەرژەوەندیی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی چەند بڕیارێک درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی خۆپیشاندانی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت نیگەرانن لە تەقەکردن لە خوێندکاران.
عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "سەرۆکی بەداخەوە بەهۆی خۆپیشاندانی چەند ڕۆژەی قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە پارێزگای سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی روویدا و کار گەیشتە تەقەکردن بەسەر قوتابیاندا، ئێمە نیگەرانیمان لەم ڕووداوە ڕادەگەیەنین و لەپاڵ ئەمەشدا داواکارین قوتابیان بە ئاکاری بەرزی پەروەردەیی و نموونەیەکی جوانی داواکردنی ماف داوای مافە ڕەواکانیان بکەن و پەیامی خۆیان بگەیەنن".
لە چەند رۆژی رابردوودا بەردەوام لە پەیوەندیدا بووین لەگەڵ بەڕێز وەزیری پەروەردە ، بە سوپاسەوە ژمارەیەک بڕیاری گرنگیان داوە لە بەرژەوەندی قوتابیان وەک :
1- لە ھەفتەیەکدا تەنھا دوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێن.
2- لیژنەیەکی پسپۆڕ و شارەزا پێکھاتووە بۆ کەمکردنەوەی پڕۆگرام (منھج)، وەک پێشتریش رایانگەیاندبوو مەنهەج بە گوێرەی رۆژەکانی خوێندنی وەرزی دووەم دیاری دەکەن و پێش دەستپێکی خوێندنی وەرزی دووەم ئەو بابەت و بەندانەی پێویست نین رایدەگەیەنن .
3- بۆ تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم 13 رۆژ مۆڵەتی دیکە دراوە بە قوتابیان.
4- داوامان لە وەزارەتی پەروەردە کردووە کەوا تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم لە 19ی 6 پێشبخەن بەجۆرێک 40 رۆژ لەبەردەم قوتابیان بێت بۆ باشتر خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەی وزاری، لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا وەزارەتی پەروەردەوە وەڵامی داواکاریەکەمان دەدەنەوە.
س.س