کوردستانی
شەوێکی گرنگ بۆ کوردستان... شاندی دانوستانکار چاوەڕوانی دوا بڕیاری پەرلەمانی عیراق دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت بڕیارە ئەمشەو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق بدات، ئاماژەی بەوەشکرد رێكکەوتنی سەرەتایی لەنێوان شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە شیعەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کراوە.
بەختیار شاوەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە ئەمشەو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق بدات، بەڵام تاوەکو ئێستا دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێنەکردووە و چاوەڕێین بە فەرمی کاتەکەی دیاریبکرێت".
لەبارەی رێککەوتنی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و لایەنە شیعەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق شاوەیس وتی "رێكکەوتنی سەرەتایی لەنێوان شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە شیعەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کراوە، چاوەڕێین دەقی ئەو رێککەوتنە بێتە پەرلەمان و دەنگی لەسەر بدرێت".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتیشی "رێککەوتنی شاندی هەرێمی کوردستان و لایەنە شیعەکان زۆر گرنگە لەو گرنگتریش جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەیە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق، چونکە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە دەبێتە هۆی باشترکردنی ژیانی خەڵک و مووچەخۆران".
س.س