کوردستانی
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی مەدەنییان کردە ئامانج
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە گوندی سنینی ناحیەی سیدەکان ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج کە دوو هاوڵاتیی تیادابووە لە ئەنجامدا ئەو دوو هاوڵاتییە بە سەختی برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەمشەو دەوروبەری کاتژمێر 10:00 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە گوندی سنینی ناحیەی سیدەکان ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج، لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتیی بە سەختی برینداربوون.
هەر بەپێی زانیارییەکان، دوو بریندارەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، هەروەها زیانێکی زۆری مادیش بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.
س.س