عیراقی
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دواخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیاربوو ئەمشەو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەمەبەستی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق کۆبێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ سبەینێ شەممە دواخرا.
ئارەزوو مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق بۆ کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی سبەینێ شەممە دواخرا ".
لەبارەی هۆکاری دواکەوتنی کۆبوونەوەکە ئارەزوو مەحمود وتی "لە لیژنەی دارایی گفتوگۆی زۆر ماوە لەسەر هەندێک بڕگە و مادە، بەڵام دواکەوتنی کۆبوونەوەکە پەیوەندیی نییە بە پشکی هەرێمی کوردستانەوە لە بودجەی 2021ی عیراقدا".
س.س