کوردستانی
ئەمڕۆ دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
![ئەمڕۆ دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە دەدرێت](/uploads/article/thumbnail/14783/slider_030993c09d04c922573f775470b188e4_L.jpg)
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی دوێنێ شەو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00ی پێشنیوەڕۆ بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای 2021 ی عیراق دواخرا، زۆربەی لایەنە سیاسییەکان و کوتلە گەورەکان لەو بڕوایەدان ئەمڕۆ پرۆژە یاسای بەبێ هیچ گرژیی و کاردانەوەیەکی توند دژی هەریم تێبپەڕێت ئەویش بە هەوڵ و ئەو رێککەوتنانەی قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی وەفدی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان کردوویەتی.
هەندێک لایەنی کەمی دیکەش دەڵێن تێپەڕاندنی ئەو پرۆژە یاسایە ئاسان نییە لەوانەیە گرژیی و ئاڵۆزی دروست بێت و جارێکی دیکەش دوابخرێت، هۆشیار عەبدوڵڵا، لە فراکسیۆنی هیوا دەڵێت "وەفدی حکومەتی هەرێم دژی زۆرینەی ئەو پێشنیازانە دوەستنەوە کە لەلایەن ئێمەوە سێ پەرلەمانتارەکەی هیوا خراونەتە ناو موازەنەوە".
دەشڵێت "ئەوان چاویان لەسەر ئەوەیە نەوت نەدەن، داهات نەدەن، لێبرین و ساقی و باقی ساڵی 2019 بکەن، ئەوە جیا لە دژایەتییان بۆ مادەکانی تری تایبەت بە فەرمانگە ئیتیحادیەکان".
د. بەختیار شاوەیش، پەرلەمانتاری یەکێتی لە بەغدا وتی "رێککەوتن لەسەر سیغەیەک کراوە لەنێوان شاندی هەرێم و لایەنە شیعەکان
لە رێککەوتن گرنگتر جێبەجێکردنیەتی" و وتیشی "گرنگی سەرەکی لای ئێمە پشکی کورد و گەیشتنی مووچەی فەرمانبەرانە هەموو مانگێک لەکاتی خۆیدا بەبێ لێبڕین".
پوخته‌ی پێشنیاز‌ی لایه‌نه شیعییه‌كان بۆ هەریمی کوردستان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە:
یه‌كه‌م: شایسته داراییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا یه‌كلابكرێنه‌وه له 2004ه‌وه تا 2020، ئەوه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دیوانی چاودێری دارایی ئیتیحادی به هه‌ماهه‌نگی دیوانی چاودێری هه‌رێم، وردبینی له ژماره‌كان ده‌كات.
دوه‌م:
أ- رۆژانه حكومه‌تی هه‌رێم 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت دوای جیاكردنه‌وه‌ی پشكی پێویست بۆ خه‌رجی به‌رهه‌م و گواستنه‌وه و به‌گه‌ڕخستن و پێداویستی ناوخۆ، 250 هه‌زار به‌رمیل راده‌ستی سۆمۆ بكات.
ب- ئه‌و بڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و سامانه سرووشتییه‌كان جێبه‌جێ بكرێت.
ج- حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به راده‌ستكردنی داهاتی نانه‌وتی به گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت و به گوێره‌ی یاسایی ئیداره‌ی دارایی و هه‌ردو دیوانی چاودێری ئیتیحادی و هه‌رێم وردبینی له ژماره‌كان ده‌كه‌ن.
د- ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕگانه‌ی سه‌ره‌وه جێبه‌جێكران، حكومه‌تی ئیتیحادی پابه‌ند ده‌بێت به پێدانی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم.
سێیه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی له سه‌ره‌تای ساڵی 2021ه‌وه قسته‌كانی قه‌رزی په‌یوه‌ست به هه‌رێم له بانكی بازرگانی عێراق داده‌نێت به گوێره‌ی خشته‌یه‌كی پێنج ساڵیی.
چواره‌م: حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌كرێت به پێدانی زانیاری له باره‌ی میلاكاتی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی، به گوێره‌ی دابه‌شبوونیان و پله‌ی وه‌زیفی و ناونیشانیان و ره‌گه‌زیان، دوای وردبینی هه‌ردوو دیوانی چاودێری دارایی ئیتیحادی و هه‌رێم.
پێنجه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی پله‌ی وه‌زیفی و بڕی ته‌رخانكراوی دارایی بۆیان له خشته‌ی هێزی كار له هه‌رێمی كوردستان ده‌گوازێته‌وه بۆ فه‌رمانگه‌كانی (ره‌گه‌زنامه، باری شارستانی به‌نداو و كه‌شناسی) بۆ فه‌رمانگه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان له خشته‌ی هێزی كار له وه‌زاره‌تی دارایی ئیتیحادی دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی ئیتیحادی و وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم.
شه‌شه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌كرێت به خه‌رجكردنی شایسته‌ی دارایی و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌و پشكه‌ی بۆ هه‌رێم بڕیاری لێدراوه له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران پێش ده‌ركردنی هه‌ر بڕیارێك به خه‌رجكردنی هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك له بودجه‌ی ئه‌مساڵی له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی حوكمه‌كانی مادده‌ی 25 بڕگه‌ی دووه‌م له یاسای ئیداره‌ی دارایی ئیتیحادی ژماره 6ی ساڵی 2019.
ک. ر

بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)
![News](/uploads/author/picture/144/resized_%DA%98%DA%98%DA%98%DA%98%DA%98.png)
![News](/uploads/author/picture/45/resized_IMG-20200701-WA0004.jpg)